بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئەکبەر جاویدان فەرماندەی سنوورەوانی فەراجا لە دۆزینەوەی مادەی تەقەمەنی و پێداویستی چێ کردنی هێلگی خۆکوژی لە سنووری سیستان و بەلووچستان هەواڵی دا.
ناوبراو زیادی کرد: گرووپێک لە سنوورەوانانی سنووری زابول بە بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنێکی ڕاستەوخۆ، ژمارەیەک قاچاخچی کە دەیانەویست بە شێوەی نایاسایی بێنە نێو وڵاتەوە، خستە کەمین و بە بەردانی بارەکانی خۆیان لە شوێنەکە هەڵاتن.
سنوورەوانان دوای پشکنینی شوێنەکە، توانیان ژمارەیەک هێلگی خۆکوژی، سێ کیلۆگرام مادەی تەقەمەنی، چەکێکی جۆری کڵاش و چەندین ئامیری دیکەی تەقەمەنی بدۆزنەوە.
سەردار عەلی ئەکبەر جاویدان فەرماندەی سنوورەوانی فەراجا لە دۆزینەوەی مادەی تەقەمەنی و پێداویستی چێ کردنی هێلگی خۆکوژی لە سنووری سیستان و بەلووچستان هەواڵی دا.
News ID 58692
Your Comment